top of page

Fallingwater (USA)

Jun 8
1 min read

Fallingwater (USA)

لە دارستانەکانی ویلایەتی پێنسیلڤانیا، لە سەر دەنگی ئارام و بەردەوامی ئاوی تاڤگەیەک کە لە سەر بەردەکان دەڕژێت، خێزانێک ویستیان شوێنێکی پشوودرێژ بکەنەوە بۆ خۆیان.

بەڵام Fallingwater بۆ ئەوە نەبوو لە تەنیشتی سروشت بێت.

بەڵکو دیزاین کرا بۆ ئەوەی لەناو ناخی سروشتدا بێت.

لە ساڵی 1935، ئەندازیاری ناودار Frank Lloyd Wright لەسەر ئەو شوێنە وەستا و بڕیارێکی زۆر بەهێزیدا: لە جیاتی ئەوەی خێزانەکە تەنها سەیری ئاوەکە بکات، خانووەکەی لەسەر خوودی ئاوەکە خۆی دروست کرد!.

پەیژە کۆنکرێتیەکان وەک بەردە سرووشتییەکان درێژ دەبنەوە، دەنگی ئاوەکە هەرگیز ناوەستێت.

تۆ تەنها سروشت نابینیت!، تۆ دەیبیستی، هەستی پێ دەکەیت، لەگەڵی دەژیت.

زۆر کەس پێیان وابوو ئەمە مەحاڵە، دیزاینەکە تێکدەشکێت و زۆر نازکە.

بەڵام خانووەکە هێشتا لەوێیە.....

وەک ئەوەی لە ناو بەردەکاندا گەشەی کردبێت.

وەک هێمایەک کە بڵێت:

"مرۆڤ و سروشت دەتوانن بەیەکەوە بژین".





Post written by Rawa.

 
 
 

Comments


Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
bottom of page