Harbin Grand Theatre
- KHAN MAGAZINE

- 3 days ago
- 1 min read

شوێن: هاربین، چین.
لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ کرایەوە.
ناوەندێکی سەرنجڕاکێشی هونەرە نمایشییە مۆدێرنەکانە، یەکێکە لە نموونە جیاوازەکانی تەلارسازی هاوچەرخ لە چین و هێمایەکی کولتوورییە لە شارەکەدا.
دیزاینەکە لە لایەن کۆمپانیای MAD Architecture دروستکراوە، ڕووبەرەکەی نزیکەی ٧٩،٠٠٠ مەتر دووجا.
نموونەیەکی ناوازەی تەلارسازی هاوچەرخە کە شێوەی دراماتیک و فەزایی گشتی و ئامانجی کلتووری هاوئاهەنگ دەکات، لە کاتێکدا ئیلهامەکەی لە ڕەنگدانەوەی سروشتی هاربین و کەش و هەوای باکووری چینە، لە لێشاوی بەفر و چیا داپۆشراوەکان بە بەفر.
ڕووی دەرەوەی بە ئەلەمنیۆمی سپی نەرم پێچراوەتەوە کە وەک دەنگدانەوەیەک بۆ سەهۆڵ و بەفر.
شانۆ گەورەکان توانای لەخۆگرتنی ١،٥٣٨ کەسی هەیە تاوەکو دەگاتە ١،٦٠٠ کەس ئەگەر هۆڵە سەرەکیەکە بێت.
هۆڵە بچووکەکان توانای لەخۆگرتنی ٤٠٠ کەسی هەیە لەگەڵ باکگراوندێکی شووشەی دژە دەنگ کە ناوەوە و دەرەوە بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
هاربین خۆی لەلایەن یونسکۆوە وەک “شاری مۆسیقا” ناسراوە و نەریتێکی مۆسیقی درێژخایەنی هەیە.
Reporter: Rawa













Comments