پەرستگای بەهایی ئەمریکای باشوور
- KHAN MAGAZINE

- Feb 13
- 1 min read
Updated: Feb 18

پەرستگای بەهایی کە دەکەوێتە ئەمەریکای باشوور وەک هێمایەکی هاوچەرخی دەربڕینی ڕۆحی تەلارسازی لە سانتیاگۆی شیلی دەردەکەوێت. پڕۆژەکە لەلایەن "هاریری پۆنتار ئارکیتێکتس" دیزاین کراوە کە بنەماکانی "یەکێتی" و "کراوەیی" و "بیرکردنەوە" دەگۆڕێت بۆ فۆرمێکی درەوشاوە و ڕووناک.

پەرستگاکە لە دامێنی بەرزایییەکانی ئەندێسەوەیە و لە نۆ پەردەی شووشەییی ناسک پێک هاتووە کە تیشکی ڕۆژ بۆ ناوچەیەکی ئارام و ڕووناک دەپاڵێون. یاریی نێوان پێکهاتە و ماددی و ڕووناکیی سروشتی فەزایەک دروست دەکات کە لە یەک کاتدا مۆنیوومێنتال و ئینتیمییە، پەرستگاکە هەم وەک شوێنێکی پەرستش، هەم وەک شوێنێکی کولتووری مە سروشتی شاری سانتیاگۆدا ڕۆڵ دەگێڕێت.
Reporter: Nuzhin



















Comments