
کافێ تێری | لەلایەن کۆمپانیای NAMELESS Architecture
- KHAN MAGAZINE

- 15 hours ago
- 1 min read
تەلارسازی بێ ناو: شوێنەکە دەکەوێتە خوار دامێنی ڕۆژهەڵاتی شاخی گێریۆنگسان لە شاری دایجۆن لە کۆریای باشوور. تەنیشت ئەو شوێنەی کە شاخ و دەشتەکان لێی کۆدەبنەوە، دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ ڕێڕەوی کۆن هەڵکەوتووە. بینا نوێیەکە لە تۆپۆگرافیای ڕێڕەوەکە لە گوندەکەوە تا شاخەکە دەست پێدەکات.
لەم شوێنەدا دوو باڵەخانە ڕێک خراون کە ڕووبەڕووی یەکتر بن لە دەوری حەوشەی ناوەندی. دوو بیناکە کەمێک لەیەکتر جیا دەکرێنەوە و دیوارەکانی بیناکە دەڕژێنە خوارەوە بۆ ناو حەوشەکە. دۆڵی دەستکرد کە جیاوازی نێوان دیوار و زەوی لێی کاڵ بووەتەوە، لێشاوێکی دینامیکی بەرەو دارستانەکە دروست دەکات.
دیواری شل لە حەوشە و لە فەزای ناوەوەدا بەردەوامە، دیمەنی ناوەوە و دەرەوە لە ڕێگەی فەزای هەنگاودارەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
زەوییە بەرزەکان لە حەوشەی ماڵەکەدا فەزایییەکی ئیستاتیک پێکدەهێنێت. ناوەوە و دەرەوەی بیناکە دەبێتە شوێنێک بۆ ئەو کەسانەی کە بەناو دارستاندا دێن و دەڕۆن بۆ پشوودان و چێژوەرگرتن لە خواردن.
ئەو خشتە کۆنکرێتیانەی کە بۆ دروستکردنی تۆپۆگرافیای تەلارسازی بەکارهێنراون، جەخت لەسەر بەردەوامی فەزای ڕژاو دەکەنەوە. لە لایەکی دیکەوە دیواری ڕووبەر کە لە خشتی شکاو دروستکراوە، لە ڕێگەی گۆڕینی ڕووناکی و سێبەر و کاتەوە جیاوازی لە سنوورەکاندا دروست دەکات.
Reporter: Nuzhin





















Comments