top of page

Heydar Aliyev Center

شوێن: باکو، ئازەربایجان

کرایەوە لە ٥ی ئایاری ٢٠١٢

یەکێکە لە کارە بەناوبانگەکانی تەلارساز زاها حەدید

نموونەیەکی سەرنجڕاکێشی تەلارسازی هاوچەرخ کە بۆتە هێمای باکوی مۆدێرن.

چاڵێنجی ئەندازیاریەکەی تێیدا کراوە بریتییە لە نەبوونی هیچ هێڵێکی ڕاست، ڕووکاری لێشاوە بەردەوامەکانی، هەزاران پانێڵی ناوازە (بەبێ هیچ دووبارە بوونەوەیەک)، دیزاینی پێشکەتووی پانامێتری لە درووستکردنەکەی.

وەرگرتنی شێوەیەکی شل بۆ پێکهاتەکەی وەک کابووسێک بوو، لە کۆتاییدا بە ئەلگۆریتم چارەسەرکرا.

تەلارێک بەبێ بوونی هێڵی ڕاست و بوونی هیچ گۆشەیەک.

دیزاینەکە وەک کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر تووندی سەردەمی سۆڤیەت، بۆیە ئەم شێوازە شلەی لەخۆگرتبوو کە وەک دەنگدانەوەیەکیش بوو بۆ نەخش و هونەری ئیسلامی، بەڵام بە شێوەیەکی هاوچەرخ.

دیزاینەکەی لە ڕووی زەویەوە بەرز دەبێتەوە و دەچێتەوە ناو خۆیەوە، سێبەر و ڕووناکی بەسەر ڕووپۆشە سپیەکەیدا دروست دەکات.


سەنتەرەکە چەندین دامەزراوەی کولتوری و جۆراوجۆری تێدایە:

* شوێنی مۆزەخانە و پێشانگا و کتێبخانە.

* هۆڵ و شوێنی کۆنفڕانس

* شوێنی بۆنە گشتییەکان کە سەردانکەران بانگهێشت دەکات بۆ گەڕان و کۆبوونەوە.

Reporter: Rawa

 
 
 

Comments


Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
Khan Magazine 3_page-0059.jpg
bottom of page